گێتی

دانیشتوانی غه‌زه‌ له‌ناچارییدا بۆ چێشتلێنان چیلكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و دره‌خته‌كان ده‌بڕنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتوانی غه‌زه‌ له‌ناچارییدا بۆ چێشتلێنان چیلكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و دره‌خته‌كان ده‌بڕنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

ماوه‌ی 41 رۆژه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر شاری غه‌زه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌شاره‌كه‌دا نه‌ماوه‌ و ئیسرائیلیش رێگه‌نادات هاوكارییه‌كان بچنه‌ ژووره‌وه‌ و خه‌ڵك به‌ناچاریی په‌نا بۆ بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی چێشتلێنان.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی تۆڕی هه‌واڵی جه‌زیره‌، له‌ ئێستادا دانیشتوانی غه‌زه‌ هیچ جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كیان نییه‌ و به‌ناچاریی دره‌خته‌كان ده‌بڕنه‌وه‌، به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك له‌ لاوان و منداڵان سه‌رقاڵی هێنان و فرۆشتنی چیلكه‌ و دارن و گۆڕه‌پانی فرۆشتنی دار هه‌یه‌ و خه‌ڵك بۆ دروستكردنی خواردن و پێویستیه‌كانی تر، دار ده‌كڕن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی به‌رچاو له‌لایه‌ن وڵاتان و بانگه‌وازی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێگه‌دان به‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی هاوكارییه‌كان، به‌ڵام هێشتا ئیسرائیل ئاماده‌یی نییه‌ بۆ رێگه‌دان به‌ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان به‌ده‌ست دانیشتوانی غه‌زه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان