عیراقی

چاودێرێكی سیاسیی: توركیا به‌دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی یاریزانی سه‌ره‌كیی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاودێرێكی سیاسیی: توركیا به‌دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی یاریزانی سه‌ره‌كیی له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

مشتومڕی دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ناڕه‌زایی سیاسیی و جه‌ماوه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی به‌رده‌وامه‌ و چاودێرێكی سیاسییش پێیوایه‌، حه‌لبوسی زیانێكه‌ له‌ به‌ره‌ی توركیا كه‌وتووه‌.

موئه‌یه‌د عه‌لی، توێژه‌ر له‌ سه‌نته‌ری (الهدف) بۆ توێژینه‌وه‌ به‌ ئاژانس هه‌واڵی هاواری (ئاژانسێكی كوردییه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ هه‌واڵه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌) راگه‌یاند، به‌ دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، توركیا یاریزانی سه‌ره‌كیی خۆی له‌ عیراق له‌ ده‌ستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌لبوسی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه‌ له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و له‌ پۆسته‌ جیاوازه‌كاندا، جێگه‌ی گومان بووه‌ و داواكارییه‌كانی ئه‌مدواییانه‌شی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس و ئازادكردنی زیندانیانی تاوانبار و په‌ككه‌وتنی یاسای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق، جێگه‌ی گومان بووه‌. 


Qaiwan
Qaiwan