گێتی

ئاژانسی فرانس پرێس به‌هۆی پشتیوانینه‌كردنی ئیسرائیل فشاری له‌سه‌ر داده‌نرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاژانسی فرانس پرێس به‌هۆی پشتیوانینه‌كردنی ئیسرائیل فشاری له‌سه‌ر داده‌نرێت
مه‌ودا میدیا - 

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس كه‌ ئاژانسی هه‌واڵیی دیاری فه‌ره‌نسیی و له‌سه‌ر ئاستی جیهان كار ده‌كات، به‌هۆی پشتیوانینه‌كردن له‌ ئیسرائیل، رووبه‌ڕووی فشاری رای گشتیی و سیاسیی فه‌ره‌نسا بووه‌ته‌وه‌.

فابریس فرایز، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاند، بەهۆی سیاسەتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌ ئاژانسەکەدا کە لایەنگری ئیسرائیل نییه‌، بانگهێشتی ئەنجوومەنی پیرانی فه‌ره‌نسا كراوه‌ و فشاری له‌سه‌ر دانراوه‌. 

لەوتارێکدا کە لە ئەنجوومەنی پیرانی فه‌ره‌نسا پێشکەشی کرد، فابريس فرايز وتی " لە دەستپێکی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەزە تا ئێستا، لە بری وتنی حەماس تیرۆریستە ، وتومانه‌ حەماس کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە رێکخراوی تیرۆریستیی ناسێنراوە، بۆیه‌ ئاژانسەکە تۆمەتبار دەکرێت بە دژایه‌تیكردنی جوله‌كه‌".

فرایز ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئەو جۆرە تۆمەتانە هیچ نین و ئاژانسی فرانس پرێس له‌باره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ كار ده‌كات و كه‌س ناتوانێت به‌لایه‌نگیریی تۆمه‌تباری بكات. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب