کوردستانی
کاتی دەستپێکردنی شەپۆلە بەهێزەکەی بارانبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایانی کەشوهەوا رایدەگەیەنن لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکەن سبەینێ شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023 شەپۆلێکی بارانبارین کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاست و شێی دەریایی سوورە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خۆى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و بارانى بەلێزەمە لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێژەی بارانبارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە و بەپێی نەخشەکان رێژەی بارانەکە بۆ سنووری زۆربەی پاڕێزگاکان باشە، هەروەها چەقی شەپۆلەکە دەکەوێتە سبەینێ دووشەممە 20/11/2023 بارانەکە بەهێزە و ئەگەری درستبوونی لافاو هەیە لە زۆربەی دوڵ و چەمەکان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کەپێشتر لافاو تیاندا درستبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "بای باشوور چالاک دەبێت کە خێرایەکەی لە 30 کلم بۆ 50 کلم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە بەهۆی ئەو با بەهێزەوە ئەگەری شکاندنەوەی درەختەکان هەیە، هەروەها پلەکانی گەرمایش لە 6 پلە بۆ 8پلە دەست بەنزمبوونەوە دەکات".
س.ر