گێتی
یه‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له رۆژانی رابردوودا به‌وه‌ی كه ده‌یان هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانیان، بۆیەکەمجار ئه‌مه‌ریكا وەڵامی ھێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی دایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عیراق ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌كه سه‌ربازییه‌كانی.
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیی رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكیی له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب نزیك له به‌غدا هێرشی كردووه‌ته سه‌رئۆتۆمبێلێكی گروپێكی چه‌كدار كه گومانده‌كرێت نزیك له ئێران بن و به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك كوژراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن، له 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئیستا زیاتر له 60 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا و عیراق.