عیراقی

ڤایرۆسی کۆرۆنا عیراق دەخاتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی کۆرۆنا عیراق دەخاتە مەترسییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

عیراقیش وەک وڵاتانی دیکەی جیهان بێبەش نەبووە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا ژمارەیەک تووشبوو بوونی هەیە لەو وڵاتە ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "پەتای کۆرۆنا هەم لە رووی ئابوورییەوە هەمیش لە رووی تەندروستییەوە کاریگەری لەسەر عیراق هەیە".

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پەتای کۆرۆنا پەتایەکی جیهانییە چۆن لە رووی ئابوورییەوە کاریگەری لەسەر هەموو وڵاتان کردووە، هەروەها هەم لە رووی ئابوورییەوە هەمیش لە رووی تەندروستییەوە کاریگەری لەسەر عیراق هەیە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق وتی "لە هەموو دنیادا تائێستا چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە و تاکە چارسەریش تەنها خۆپارێزی و مانەوەیە لەماڵ و تێکەڵاو نەبوونە بە خەڵک".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان