راپۆرت
کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی گرنگ دەکات، یەکێک لەو پرسانە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێییە بۆ ئەنجومەنەکە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاتژمێر 1:00ی پاشینوەڕۆ بەشێوەیەکی نائاسایی کۆبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە دوو بڕگەی لەخۆی گرتووە".
ئاماژەی بەوەکرد "بڕگەی یەکەم بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەکو هەموولا دەزانین بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە رابردوودا لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبووە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی لایەنە سوننیەکانی، بۆیە پێویستە پێش هەمووشتێک لایەنە سوننەکان خۆیان لەنێوان خۆیاندا رێکبکەون لەسەر پشتیوانیکردنی بەربژێرێک و دواتر لەگەڵ لایەن و پێکهاتەکانی دیکە گفتوگۆ بکەن تاوەکو پشتیوانی بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەمڕۆ لایەنەکان رێکبکەون ئەوا سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵدەبژێردرێت و پرۆسەکە ئاسان دەبێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "چەند بەبژێرێک دیاریکراون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، بەڵام ئەگەر لەم چەند کاتژمێرەی کە ماوە رێککەوتن نەکرێت، ئەوا دوور نییە سوننەکان داوای ئەوە بکەن مۆڵەتیان پێبدرێت و هەڵبژاردنەکە دوابکەوێت بۆ کاتێکی دیکە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەش بەربژێر هەیە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بریتین لە: مەحمود مەشهەدانی، تەڵاڵ زەوبەعی، سالم عیساوی، موسەننا سامەڕایی، زیاد جەنابی، خالید عوبەیدی.
سێکانیانی وتیشی "بڕگەی دووەمی دانیشتنەکە بریتییە لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەموارکراوی ژمارە 31ی ساڵی 2019ەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق کە بەپێی یاساکە بێت تەمەنی کۆمسیۆن درێژدەکرێتەوە، چونکە دوو هەڵبژاردن لە پێشە یەکێکان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقە کە 18ی کانونی یەکەمی 2023 دەکرێت، ئەوی دیکەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە 25ی شوباتی 2024 ئەنجام دەدرێت".

رۆژی 14ی تشرینى دووەمی 2023 لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە كۆتاییهێنان بە ئەندامییەتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عیراق، كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.
س.ر
س.ر