گێتی
به‌بۆنه‌ی رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی.. ئاماری ژنانی كوژراو له ئێران بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
رێكخراوی هه‌نگاو تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران به‌بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ئاماری ژنانی كوژراوی له‌ئه‌مساڵدا بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی هه‌نگاو، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و لە راپۆرتێک‌دا که بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئامادەکراوە، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ 104 ژن لە ئێران کوژراون، هەر لەم ماوەدا 16 ژن لە سێدارەدران و بۆ 128 ژن سزای قامچی و بەندکردن و له‌سێدارەدانیان بۆ ده‌رچووه، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 308 ژنی چالاک لە ئێران دەستبەسەرکراون.

لە ساڵی 1981ی زایینی، 25ی نۆڤەمبەر وەکو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان له جیهاندا دیاریكرا.