عیراقی

لە عيراق قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عيراق قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە
مەودا میدیا-

شانەی قەیرانەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەكانی عیراق درێژ بكاتەوە.

بەپێی نوسراوێكی شانەی قەیرانەكانی عیراق، قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی شارەكانی درێژكراوەتەوە هاوكات بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی راگرتنی دەوام لە دامەزراوەكانی خوێندن بۆ هەفتەی داهاتوو.

باس لەوەشكراوە "پێویستە هاوڵاتیان لە پێناو سەلامەتی خۆیان و ژیانیان پابەندی مەرج و رێنماییەكان و خۆپارێزییەكان بن".

هاوكات راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق بەردەوام دەبێت تا هەفتەی داهاتوو.
Qaiwan
Qaiwan