گێتی
تره‌مپ ره‌خنه له گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئاگربه‌ستی كاتیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل، كه له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی وڵاتان و ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكانه‌وه پێشوازی لێكراوه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له نوسینێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس بڵاویكرده‌وه، ره‌خنه‌ی له ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل گرت، به‌وه‌ی كه تائێستا ئاگربه‌سته‌كه له به‌شی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كاندا هیچ هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكیی له شاری غه‌زه نه‌گرتووه‌ته‌وه، كه به‌وته‌ی تره‌مپ، چه‌ندین هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكیی گه‌مارۆدراون و توانای خۆرزگاركردنیان نییه.
به‌گوێره‌ی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، به‌شێك له دیله‌كان ده‌گۆڕنه‌وه و هاوكات ئیسرائیل رێگه به‌ناردنی هاوكاریی بۆ شاری غه‌زه ده‌دات.