کوردستانی
ئاسایش بازرگانێكی ماددهی هۆشبهری دهستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
دەزگای ئاسایشی هەرێم له راگهیهندراوێكدا كه لهسهر پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردهوه، رایگهیاند، داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دهستگیركردووه.
روونیكردووهتهوه، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دوای ئەوەی لە ٢٠٢٣/١١/١٧ هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٢ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی (٥٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەشەوی ٢٠٢٣/١١/٣٠ تۆمەتباری سێهەمی ئەو باندە بازرگانەی کە خۆی حەشاردابوو توانرا دەستگیربکرێت.

ئاسایش له راگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٥) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوە.