عیراقی
دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو پرسی گرنگی تایبەت بە کورد کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەک لەسەر مادەکانی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەک لەسەر مادەکانی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بێت، سبەینێ یەکشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2023 سەبارەت بە سکاڵایەکی نەجیب شەمعون، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و زیاد جەبار، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە داوایان کردووە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر مادەکانی 1 و 9 و 15 و 22 و 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە پێکھاتەکان و دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن.
ھەر بەپێی خشتەی دانیشتنەکان، بڕیارە رۆژی دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023 دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە سکاڵایەکی نەجاح حەسەن ئیبراھیم، کاندیدی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە کە لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن پابەند بکرێت بە دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک تا ئەو کاتەی وردبینی لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا دەکرێت.
س.ر