کوردستانی

پێشبینی ده‌كرێت هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکە بنێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی ده‌كرێت هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکە بنێردرێت
مه‌ودا میدیا - 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشبینی دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

فارس عیسا ده‌ڵێت: پێش 10 رۆژ رێکاری ناردنی 700 ملیار دینارەکە کۆتاییهاتبوو، بڕیاربوو بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و هیچ کێشەیەکیش لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەکە نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو بۆیە ناردنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوت.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، نووسراوێکیان بە فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی سێ مووچەی دیکە بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ سێ مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ.

ئه‌و به‌رپرسه‌ كورده‌ له‌ به‌غدا ئاشكراشیكرد، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

Qaiwan
Qaiwan