عیراقی
هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە بڕیارێکی حکومەتی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی بازرگانی عیراق لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیاریداوە کەرەستەی خۆراکی بەشێوەی قیست بە هاوڵاتییان بفرۆشێت و چەند بنکەیەک دیاریدەکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "لەسەر راسپاردەی محهمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی بۆ هاوڵاتییان دەکرێتەوە بەشێوەی قیست".

ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان لەو ناوەندانەی کە دیاری دەکرێت دەتوانن بە بڕی 100 هەزار دینار کەرەستەی خۆراکی بکڕن مانگانە، هەروەها مانگانە تەنها 10 هەزار دینار دەگێڕنەوە بۆ ناوەندەکە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بارگرانی داراییان بۆ دروست نەبێت".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە هەر بڕیارێک لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەربچێت هەرێمیش بگرێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ شتێکی فەرمیمان لەوبارەوە بۆ نەهاتووە".

س،ر