عیراقی

وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمارکردنی 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە لە شارەکانی موسڵ و بەسرە و نەجەف و بەغدا و کەرخ و رەسافە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عیراق بۆ 266 کەس بەرزبوەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 3 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی گیان لەدەستداوان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ 23 کەس بەرزبووەتەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کردووە "کە 5 تووشبوو چاکبووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 62 کەس".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان