دۆسیە

مەسرور بارزانی پشتیوانی داوای پێکهاتەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی پشتیوانی داوای پێکهاتەکان دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێمی بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، جينين هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی  کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق نارد".

لە نامەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرانبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی و داوایکردووە کە رێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان