گێتی

بی بی سی ده‌پرسێت: گاوانه‌كانی (كاوبۆی) ئه‌مه‌ریكا چی ده‌كه‌ن له‌ ئیسرائیل؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بی بی سی ده‌پرسێت: گاوانه‌كانی (كاوبۆی) ئه‌مه‌ریكا چی ده‌كه‌ن له‌ ئیسرائیل؟
مه‌ودا میدیا - 

تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیلدا، وێنه‌ی ژماره‌ی  گاوان یان كاوبۆی ئه‌مه‌ریكیی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌باره‌ی كاری ئه‌وانه‌وه‌ له‌ ئیسرائیل زانیاریی بڵاوكرده‌وه‌. 

تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیی، كه‌ ده‌زگایه‌كی ناسراوی هه‌واڵییه‌، وێنه‌یه‌كی ژماره‌یه‌ك گاوان (كاوبۆی) ئه‌مه‌ریكیی داناوه‌ كه‌ له‌ ئان وساتی سه‌فه‌ردان و پرسیاری كردووه‌: ئه‌م گاوانانه‌ بۆچی له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌چن؟ پاشان بی بی سی خۆی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی: ئه‌مانه‌ گرووپێكی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكیین، كه‌ رۆیشتوون بۆ ئیسرائیل، كڵاوی گاوانییان له‌سه‌ركردووه‌ و سه‌ر به‌ رێكخراوی (هایوفیل)ن، كه‌ رێكخراوێكی مه‌سیحیی یه‌هودییه‌.  

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیی، ئه‌و گاوانه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه‌، له‌ رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ رۆیشتوون بۆ ئیسرائیل، به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌ كێڵگه‌ ئاژه‌ڵیی و كشتوكاڵییه‌كانی ئیسرائیلدا به‌ خۆبه‌خش. 

شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا 18 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان