کوردستانی

دارایی گرێبه‌سته‌ داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارایی گرێبه‌سته‌ داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكراكرد
مه‌ودا میدیا - 

 وەزاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌ داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكراكرد. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدی هه‌رێمدا له‌ به‌غدا، گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە واژۆ کرد.       

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌، لەچەند رۆژی رابردوشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا سەرجەم رێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی ٥٠٠ ملیار دیناریان لە رێگای بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عیراقیەوە واژۆ کردوووە و چاوەڕوانن لەنزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.  
Qaiwan
Qaiwan