عیراقی

لایه‌نگرانی سه‌در دژی هه‌ڵبژاردن رژانه‌ سه‌ر شه‌قام

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایه‌نگرانی سه‌در دژی هه‌ڵبژاردن رژانه‌ سه‌ر شه‌قام
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مشه‌و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

به‌گوێره‌ی میدیای عیراقیی، ئه‌مشه‌و لایه‌نگرانی سه‌در له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا، به‌دروشمی دژ به‌ هه‌ڵبژاردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاڵای جۆراوجۆریان به‌رزكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ رۆژانی رابردوودا موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد، ده‌ستدرێژیی نه‌كه‌نه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئارامیی بپارێزن.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت.



















Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان