عیراقی
ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد.. سودانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتیی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ستیپێكرد، هاوكات حكومه‌تی عیراق په‌یامێكی دڵنیایی ئاراسته‌ی رای گشتیی و ده‌نگده‌ران كرد.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له په‌یامێكدا كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه سه‌ربازیی و سیاسیی و جه‌ماوه‌رییه‌كاندا ئاراسته‌ی كرد، ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك ناچار ناكرێت ده‌نگبدات و حكومه‌ت و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌منییه‌ت و ئاماده‌كاریی بۆ ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه دژی خۆپیشاندانن، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاوكات به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری به‌غدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له په‌یامه‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه به‌رێوه‌بچێت و له‌رێگه‌ی دیموكراسییه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندیی عیراقه، خه‌ڵك موماره‌سه‌ی خۆی بكات، وتی " جگه له هه‌ڵبژاردن، رێگه‌چاره‌یه‌كی ترمان نییه".

هاوكات ده‌نگدانی تایبه‌ت له سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، لە پارێزگای هه‌ولێر 15 هەزار 492 مافی دەنگدانیان هەیە و لە پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 402 دەنگدەر و لە پارێزگای دهۆک 14 هەزار و 788 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌نگدانی گشتیی له عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌رێوه‌بچێت، كه له ساڵی 2013ه‌وه له عیراق ئه‌نجامنه‌دراوه و له شاری كه‌ركوك له ساڵی 2005ه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه.