عیراقی

ده‌نگدانی تایبه‌ت.. ده‌نگم پێبده‌، زه‌ویت پێده‌ده‌م

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگدانی تایبه‌ت.. ده‌نگم پێبده‌، زه‌ویت پێده‌ده‌م
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، كه‌سێك ده‌ستگیركرا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگدان، به‌ڵێنی پێدانی زه‌وی به‌ خه‌ڵك ده‌دات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ شاری سامه‌ڕا سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كاندیدێك كارتی ده‌نگدانی له‌ خه‌ڵك كۆكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێنی پێداون زه‌وییان بۆ وه‌ربگرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌یامێكدا به‌ڵێنیدا به‌رای گشتیی عیراق كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌وپه‌ڕی وردیی و چاودێرییدا به‌رێوه‌بچێت. 

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند،  تا ئێستا هیچ كێشه‌ و كه‌موكورتییه‌ك له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا رووینه‌داوه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان