عیراقی

ئه‌ڵمانیا گه‌نجێكی عیراقیی به‌گومانی ئه‌نجامدانی توندوتیژیی دیپۆرتده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ڵمانیا گه‌نجێكی عیراقیی به‌گومانی ئه‌نجامدانی توندوتیژیی دیپۆرتده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌نجێكی عیراقییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ئاماده‌كاریی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژیی له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا له‌ ئه‌ڵمانیا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ویلایه‌تی سه‌كسۆنیا روونیانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ عیراقییه‌ كه‌ ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه‌، دیپۆرتی عیراق ده‌كرێته‌وه‌. 

روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و هاوكات چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا و پێدانی مافی مانه‌وه‌ بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ له‌ 11 مانگی رابردووه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت. 

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زانیارییان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ عیراقییه‌ پلانی هێرشكردنی هه‌یه‌ بۆ بازاڕێك له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات. 





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان