عیراقی
کۆمسیۆن: ماوەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق درێژناکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ماوەی دەنگدانی تایبەت درێژناکرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق گەیشتووەتە لە 38%.
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ماوەی هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان درێژناکرێتەوە، چونکە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاتژمێر 6:00 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکوژێندرێنەوە، بۆیە ناوەندەکانی دەنگدان دادەخرێن و ناتوانرێت ماوەی دەنگدانەکە درێژبکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، پڕۆسەی هەژمارکردنی ئەلیکترۆنی دەنگەکان لە ناوەندەکانی دەنگدان دەستپێدەکات و ئەنجامەکان بۆ ناوەندی نیشتمانی دەنێردرێن؛ دوای ئەوە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان بەپێی یاسای هەڵبژاردن دەستپێدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق گەیشتووەتە لە 38% و پێشبینی دەکەین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێژەکە بەرزببێتەوە".
بەیانی ئەمرۆ شەممە 17ی کانونی یەکەمی 2023 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد و رۆژی دووشەممەش 18ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
س،ر