عیراقی

پەرلەمانی عیراق لەبارەی کێشە تەکنیکییەکانی ئامێرەکانی دەنگدان هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق لەبارەی کێشە تەکنیکییەکانی ئامێرەکانی دەنگدان هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان کێشەی تەکنیکی لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان روویدا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت "نابێت لە دەنگدانی گشتی ئەو هەڵە تەکنیکییانە دووبارەبێتەوە".

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند "بە نیگەرانییەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو گرفتە تەکنیکیانە کرد کە لە کاتی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا رویاندا، بە تایبەتی نەناردنی ئەنجامەکان لە رێگەی ئامێری ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، پێویست بو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئه‌ركه‌ ده‌ستوریه‌كانی جێبەجێ بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە کۆمسیۆن گەرەنتی تەواو بدات کە هەڵەی تەکنیکی دووبارە نابێتەوە و سەلامەتی ئەو ئامێرانەی کە بەکارهێنراون له‌ ده‌نگدانی گشتی رابگەیەنێت، بەتایبەتی کە یاسای هەڵبژاردنەکان رێگه‌ی به‌ کۆمسیۆن داوه‌ كه‌ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا سەربەخۆکان ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنرێت كه‌ رێگری لە دەستکاریکردنی ئەنجامەکان ده‌كات".

دوێنێ شەممە 17ی کانونی یەکەمی 2023 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەچوو و بڕیارە رۆژی دووشەممەش 18ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان