گێتی
غه‌ززه.. كتێب و نامه‌ی دكتۆرا بۆ ئاگركردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامیی هه‌یه و 72 رۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕدا تێپه‌ڕیوه و دانیشتوانی شاری غه‌ززه له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كان، له خراپترین دۆخی مرۆیی‌دا ده‌ژین.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانیی جه‌زیره، ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه نه‌كوژراون یان شاره‌كه‌یان جێنه‌هێشتووه، به‌هۆی خراپی گوزه‌ران و گرانیی نرخی سووته‌مه‌نییه‌وه، ناچارن كتێب و نامه‌ی دكتۆرا به‌كارده‌هێنن بۆ ئاگركردنه‌وه و چێشتلێنان.
له رۆژانی رابردوودا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، كه دانیشتوانی شاری غه‌ززه به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه، دره‌خته‌كانیان ده‌بڕیوه و ده‌یانفرۆشت.
عیده، یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كه په‌یامنێری كه‌ناڵی جه‌زیره پرسیاری لێده‌كات بۆچی كتێب ده‌سوتێنێت، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: كتێب و جل له ژیانی ئێمه گرنگتر نین، كێ ده‌ڵێت له‌دوای شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی پێشتر و خوێندنگه و زانكۆ ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌شه‌ڕ تا شاری غه‌ززه له چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پاكده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئاماژه به داكشانی ئابووری ئیسرائیل ده‌كرێت به‌هۆی شه‌ڕه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، حسین شیخ، به‌رپرسی دیاری بزووتنه‌وه‌ی ئازادكردنی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، له‌ئێستادا كاری له‌پێشینه وه‌ستانی شه‌ڕه، پاش وه‌ستانی شه‌ڕ، لێپرسینه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كرێت.