عیراقی
كۆمسیۆن: تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ، كه‌ركوك له‌پێش هه‌موو پارێزگاكانه‌وه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ده‌نگدانی گشتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق یه‌ك كاتژمێری ماوه و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رایگه‌یاند، كه‌ركوك له‌پێش هه‌موو پارێزگاكانه‌وه‌یه له رێژه‌ی ده‌نگداندا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارێزگای كه‌ركوك به‌رێژه‌ی 32% به‌شداری ده‌نگدانی كردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی كه‌ركوك له هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رده‌وام داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بچن بۆ ده‌نگدان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پارێزگای كه‌ركوك له ساڵی 2005ه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه و به‌هۆی بوونی سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه، ئه‌و پارێزگایه تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه.