عیراقی
سێ باندی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەغدا سێ باندی مەترسیدار دەستگیرکران بە تۆمەتی بە قاچاغبردنە دەرەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات.
عەمید تەحسین عەلی، بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو بەغدا - کەرخ رایگەیاند "سێ تۆڕیان لە بەری کەرخ دەستگیرکرد کە دۆلاریان بە قاچاغ دەبردە دەرەوە و یارییان بە دراو دەکرد، ئەمانە لە بۆسەیەکی تووندوتۆڵدا لە ناوچەکانی مەنسوور، سەیدیە و حارسییە دەستگیرکران، بڕە پارەیەکی زۆریان پێگیراوە کە بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات ئەم پارەیان بەکارهێناوە پێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراقی".
ئاماژەی بەوەکرد "بردنە دەرەوەی دۆلارەکان لە رێگەی کارتەوە بووە، کە ئەم کارەتانەیان بە نرخێکی کەم لە خەڵک کڕیوە، دواتر حەواڵەی دۆلاریان بۆ دەرەوە پێکردووە، لە دەرەوەی وڵاتیش پارەکەیان راکێشاوە و دواتر لە نێو عێراق بە نرخی بازاڕی فرۆشتوویانە".