راپۆرت
شەوی رابردوو لە عیراق و هەرێمی کوردستان چی روویدا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
شه‌وی رابردوو هەرێمی كوردستان و عیراق بووه مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا و میلیشیا چه‌كداره‌كان، له سه‌ره‌تادا به هێرشی میلیشیاكانی كه‌تائیبی حزبوڵڵا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سوپای ئه‌مەریكا له عیراق ده‌ستیپێكرد كاتێك به درۆن هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سێ سه‌ربازی ئه‌مەریكی برینداربوون برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عیراق" ئێواره‌ی دوێنێ دووشەممە لە به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌رپرسیارێتیی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری گرته ئه‌ستۆ.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو "به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر رێبازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داگیركاری ئه‌مه‌ریكایی له عیراق و ناوچه‌كه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كوشتاره‌كانی كیانی زایۆنی له هه‌مبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌مان له غه‌ززه، موجاهیدانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عیراق، بنكه‌ی هه‌ریری داگیركراویان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به درۆن كردووه‌ته ئامانج".
ئه‌مەریكییه‌كان له‌م هێرشانه‌دا بێ وه‌ڵام نه‌بوون هه‌ر زوو بڵاویانكرده‌وه كه بە وتەی مایکڵ کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، سوپای ئەو وڵاتە کاتژمێر 4:45ی بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، 26-12-2023) بە کاتی هەولێر، ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کراونەتە سەر سێ شوێنی سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە کە چاوەڕوان دەکرێت "ژمارەیەک چەکداری کەتائیبی حزبوڵڵای تێدا کوژرابن".
ئه‌م هێرشانه‌ی سوپای ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵڵا وه‌ڵامی هێرشیه درۆنیه‌كی دوێنیی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بوو.
جیاوازی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكییه‌كان ئه‌وه بوو كه راسته‌وخۆ سه‌رۆك بایدن خۆی فه‌رمانی داوه هێرشه‌كه ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌ویه ئه‌مەریكییه‌كان له‌مه‌ولا وه‌ڵامی خێرایان ده‌بێت بۆ هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ریان.
ئەدریێن واتسن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا وتی "سەرۆک هیچ شتێک لە سەرووی پاراستنی هێزە ئەمەریکییەکانەوە دانانێت، کە لەژێر مەترسیدا خزمەت دەکەن. ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوامبن، ئەمەریکا لە کات و بە رێگەی هەڵبژێردراوی خۆی هەنگاو دەنێت".
له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه دژه تیرۆری كوردستانیش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، دوێنێ دووشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2023، کاتژمێر 16:03، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".
لەو کاتەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمەریکا لانیکەم 100 جار لە عیراق و سووریا بە درۆن و مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر.
هەر لەم مانگەدا، لە هەڵچوونێکی گەورەی گرژییەکاندا، بۆ یەکەمین جار دوای ساڵێک، هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا.
ئەم گرژیانەی ئێستاش کەمتر لە هەفتەیەک دوای ئەوە دێن؛ ئۆستن لە سەردانێکی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەڕایەوە، کە ئامانج لێی رێگریکردن بوو لە هەوڵەکانی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران بۆ ئەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل فراوانتر نەکەن.
س.ر