عیراقی
پیلاندانه‌ران بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه میدیایی و ئه‌منییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی گرووپێكیان ئاشكراكرد، كه تیایاندا كه‌سانێك هه‌ن به‌رنامه‌یان دانابووه هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوه‌ندێكی دبلۆماتیی عیراقیی.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمیی توركیا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك داواكراویان ده‌ستگیركردووه، له‌ناویاندا چه‌ند به‌رپرسێكی گرووپی چه‌كداری داعش هه‌ن، كه پیلانیان دانابووه هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
میدیای فه‌رمیی توركیا روونیكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له هه‌ڵمه‌تێكدا 32 گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه كه له‌ناویان سێ به‌رپرسی داعش هه‌ن، كه به‌رنامه‌یان هه‌بووه هێرش بكه‌نه سه‌ر په‌رستگه و كڵێسا و باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ئه‌نكه‌ره.