عیراقی

لێدوانێكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا عیراقییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانێكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا عیراقییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

لێدوانێكی ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا عیراق سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كشتوكاڵ و گه‌نم له‌ عیراق، هاوڵاتیانی عیراق له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات و تا ئێستا ناوبراو هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌  ده‌ڵێت: عیراق ساڵانه‌ پێویستی به‌ 3.8 تۆن گه‌نم هه‌یه‌ بۆ پێداویستیی نان له‌ ساڵی داهاتوودا، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوكاریی عیراق ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی بۆ پڕده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌چی عیراق خۆی خه‌ریكه‌ له‌رێگه‌ی كشتوكاڵی ناوخۆییه‌وه‌ رێژه‌ی گه‌نمی خۆی زیادده‌كات.

ئه‌و لێدوانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان عیراقییه‌كانی نیگه‌ران و تووڕه‌ كردووه‌و وه‌ك سوكایه‌تییكردن به‌ عیراقییه‌كان وه‌سفیده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه‌، مه‌گه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی نه‌مێنێت و بارانیش نه‌بارێت، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق ناچار بێت ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا بكڕێت.  

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ دوای بۆردوومانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی حزبوڵڵای عیراقیی، تا دێت ده‌نگی ناڕازیی له‌ عیراق به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌ سه‌ربازیی و دبلۆماتییه‌كان زیاتر ده‌بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.

كوتله‌ی په‌رله‌مانیی حقوق كه‌ سعود ساعدی، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ داوایكرد، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق بانگهێشت بكرێت و له‌باره‌ی بۆردوومانكردنی سه‌ربازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و داواشی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردووه‌ رێوشوێنی دژی ئه‌مه‌ریكا بگرێـته‌به‌ر.  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان