عیراقی
سه‌دام حسین.. 17 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌سێداره‌درا.. له عۆجه‌وه بۆ كۆشك پاشان بۆ عۆجه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌دام حسین مه‌جید، له 28ی نیسانی 1937 له گوندی عۆجه یان عۆجا، له باشووری تكریت، ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌دایكبوو، پاش به‌شداریكردن له سیاسه‌ت و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له ساڵی 2003، له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ندكرا و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006دا، كه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ، رۆژی شه‌ممه‌بوو، له‌سێداره‌درا.
سه‌دام حسین، له 16ی ته‌مموزی 1979ه‌وه تا 9ی نیسانی 2003 سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌یدا، تاوانی به‌رچاوی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی عیراق له‌وانه‌ش كورد و شیعه ئه‌نجامدا، دیارترین تاوانه‌كانیشی بریتین له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 16ی ئاداری 1988 و راگواستنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كورد له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كدا به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه، كه تیایدا 182 هه‌زار هاوڵاتی كوردی جینۆسایدكرد.
به‌گوێره‌ی نامه‌یه‌ك كه دوای له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسین، له‌لایه‌ن خه‌لیل دلێمی، پارێزه‌ری سه‌دام حسینه‌وه ئاشكرابوو، تیایدا سه‌داح حسین به‌شێوازێكی عاتیفیانه و ده‌ربڕینی به‌زه‌یی و سۆز و نه‌رمینواندن، داوای له خه‌ڵك ده‌كرد، رق له دڵتان نه‌بێت و تۆڵه له هاوڵاتیانی به‌و وڵاتانه نه‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر عیراق.
پاش له‌سێداره‌دانی، ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ شوێنی له‌دایكبوونی، له گوندی عۆجه یان عۆجا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاره‌كه‌ی، له دۆخێكی ئه‌منییدا به‌خاك سپێردرا.