عیراقی

سودانی: ساڵی داهاتوو سه‌رژمێریی له‌ عیراق ئه‌نجامده‌ده‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: ساڵی داهاتوو سه‌رژمێریی له‌ عیراق ئه‌نجامده‌ده‌ین
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاره‌ ساڵی داهاتوو 2024 یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی عیراق، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی بێت له‌ ته‌واوی عیراقدا به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌. 

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌ وتارێكدا كه‌ بۆ سایتی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نیی نوسیوه‌، ده‌ڵێت: ساڵی 2024 یه‌كه‌م پلانمان ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی ده‌بێت له‌ عیراقدا، كه‌ له‌ ساڵی 1997ه‌وه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ده‌ستهێنانی داتا و زانیاریی له‌رێگه‌ی سه‌رژمێرییه‌وه‌، هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت پلانێكی ورد و سه‌ركه‌وتوو دابنێت له‌كاره‌كانیدا. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال