عیراقی

كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ماوه‌ی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆتاییدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ماوه‌ی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆتاییدێت
مه‌ودا میدیا - 

له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31 كانوونی یه‌كه‌می 2023، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌رگای تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌رووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا داده‌خات.

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ماوه‌ی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامه‌كان كۆتایی پێدێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینیی  رابردووه‌وه‌ ده‌ستپێكرد و تا به‌یانی  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ درێژه‌ی هه‌بوو.

له‌ناو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجی له‌سه‌ر كۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق هه‌بوو، دوێنێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وه‌فدێكی پارتی چووه‌ته‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.

له‌به‌رواری 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، كه‌ له‌سه‌رجه‌می عیراقدا ماوه‌ی 10 ساڵ ئه‌نجامنه‌درابوو، وه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوكدا ماوه‌ی 18 ساڵ بوو ئه‌نجامنه‌درابوو. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان