عیراقی
حکومەتی عیراق بە تووندی وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی فیدراڵیی عیراق وەڵامی لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت "ئەو لیدوانانە دۆخەکە ئاڵۆزتردەکەن".
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی فیدراڵیی عیراق سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت کە "تۆمەتی جۆراوجۆری ناڕاستەقینە و نابەرپرسانەی لەخۆگرتبوو" و رایگەیاند "بەهۆی تێکەڵکردنی زانیاری چەواشەکارانەوە درۆی پووچەڵی تێدا هاتووە، بەتایبەتی ئەو ئیدیعای باسی برسیكردنی هاوڵاتییانی هەرێم دەكات بە لەبیرکردنی ژمارە فەرمییەکان بۆ ناردنی پارە بە دانپێدانانی فەرمانبەرانی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی دەرچووە نوێنەرایەتی پێشوەختەی ناڕەوا دەکات بەرانبەر بە دەسەڵاتە دەستوورییەکان و بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەوان بۆ پاراستنی سەروەری وڵات".
عەوادی دەڵێت "دووپاتی دەکەینەوە، کە پەلەکردن لە حوکمدان و دانی ئەو لێدوانانە، کە وردنین، دەبنە هۆی ئاڵۆزكردنی دۆخی سیاسی و حکومی، بەو پێیەی لێدوانی نا بنیاتنەرن کە زیان بە دۆخی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەگەیەنن و لەگەڵ سیاسەتی حکومەتدا ناگونجێن".
جەختیشی كردووە "یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەتی فیدڕاڵی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سەرتاسەری عیراق و جیاوازی لە نێوان هاوڵاتییانیدا ناکات و حکومەت پێشتر کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو هێرشەی ئەم دواییە کردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخەکەی، ئەم جۆرە لێدوانانە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکە ئاڵۆزتر دەکەن کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم گیراونەتەبەر".
وتەبێژی حكومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "حکومەت هەڵوێستی خۆی نوێ دەکاتەوە بە ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەی، کە هەر زەوییەکی عێراقی دەکەنە ئامانج، جا چ لە ناوچەکە بێت یان باقی پارێزگاکان و سوورن لەسەر راوەدوونانی ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە بۆ ئەوەی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکەن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند "ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرانبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عیراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکانی هەرێم".
س.ر