عیراقی
بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندیی عیراقەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندیی عیراق بێت ته‌نها چوار لایه‌ن مافی وه‌رگرتنی حه‌واڵه ده‌ره‌كییه‌كانیان به‌دۆلاری كاش هه‌یه، تەنانەت بانکەکانیش بۆیان نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی دووەمی 2024 بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی دراو و بۆ ئه‌وه‌ی بانكه‌كان بتوانن پێداویستییه‌كانی كڕیاره‌كانیان بۆ دراوی بیانی دابین بكه‌ن، بانكی ناوه‌ندی عیراق ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیاریكردوه كه وه‌رگرتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی به شێوه‌ی كاش و به دۆلاری ئه‌مەریكی ده‌یانگرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌توانن دۆلاری كاش وه‌ربگرن پێكهاتوون له نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له عیراقدان، رێكخراوه مه‌ده‌نییه ناحكومییه‌كان كه له ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیان هه‌یه، به‌مه‌رجێك وه‌ك لایه‌نی به‌خشه‌ری بیانی بڕی دۆلاریان به‌كاش پێده‌درێت، لایه‌نی سێیه‌میش ئه‌و لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه كه گرێبه‌ستی حكومیان هه‌یه و دۆلاری ئه‌مەریكی بۆ كاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن، به‌تایبه‌ت بۆ گرێبه‌سته به‌رده‌وامه‌كان به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تییه‌كان و قه‌رزه‌كان و رێككه‌وتنه ده‌ره‌كییه‌كان، لایه‌نی چواره‌میش 40%ی پاره‌ی هه‌نارده‌كارانی عیراق به‌دۆلار ده‌درێت".
ئەوەش روونکراوەتەوە "جگه له‌و چوار لایه‌نه‌ی باسكران، بانكه‌كان رێگه‌یان پێده‌درێت ئه‌و بڕه پاره‌ی حه‌واڵه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆیان دێت به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یی، له سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌ستی بانكانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان بانك و كڕیار، دۆلاری كاش بیگه‌یه‌ننه كڕیاره‌كانیان، هەروەها بانكه‌كان به‌رده‌وامن له كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ كڕیاران به دراوی بیانی له به‌رانبه‌ر (سوود/گه‌ڕانه‌وه) كه كڕیار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پاره‌ی دانراو و سوود/گه‌ڕانه‌وه‌ی دانراو به كاش وه‌ربگرێته‌وه".
لە کۆتایشدا هاتووە "بانكه‌كان بۆیان نییه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌و پاره‌یه‌ی كڕیاران بگوازنه‌وه لهدۆلارهوه بگوازنه‌وه بۆ دینار كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه وه‌ریده‌گرن یان بۆیان ره‌وانه‌كراوه، ته‌نها به رەزامه‌ندی كڕیار نه‌بێت".
س.ر