عیراقی

عامری هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عامری هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا- 

هاوكات له‌گه‌ڵ پێكدادانه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گرووچه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقدا، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی شیعه‌ی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌كات. 

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌بنی له‌په‌رله‌مانی عیراق و سه‌ركرده‌ی دیاری شیعه‌ی عیراق له‌ لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، سه‌ره‌ڕای پیرۆزباییكردنی ساڵی نوێ له‌ مه‌سیحیه‌كانی عیراق، ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، ساڵی نوێ ساڵی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌بێت له‌ عیراق.

هادی عامری، سه‌ركرده‌ی دیاری شیعه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵی نوێ ساڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ته‌واو ده‌بێت بۆ خاكی عیراق، به‌جۆرێك كه‌ هیچ جۆره‌ ئاماژه‌یه‌كی داگیركاریی له‌ خاكی عیراقدا نه‌بینرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال