عیراقی

جەمال کۆچەر: حکومەت بۆ بودجەی 2024 پێویستی بە قەرزنابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمال کۆچەر: حکومەت بۆ بودجەی 2024 پێویستی بە قەرزنابێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بودجەی ساڵی 2024 چەندین گۆڕانكاریی تیادا دەكرێت، ئاماژە بەوەشدەکات حکومەت بۆ بودجەی ئەمساڵ پێویستی بە قەرزنابێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندووە "بودجەی ساڵی 2024 چەندین گۆڕانكاریی تیادا دەكرێت و شتێكی جیاوازدەبێت لەڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجییەكانەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "حكومەت كاتێك بودجەی بۆ سێ‌ ساڵی لەسەریەك پێشكەشكرد، ئامانجی یەكەمی بەردەوامبوون بووە لە خەرجی لەدوای مانگی كانونی دوەمەووە بۆ خۆبەدوورگرتن لە رووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی راوەستانی ساڵی دارایی و كاركردن لەسەر بنەمای یەك لەسەر دوانزە، تاكاتی پەسندكردنی بودجە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پەرلەمان دەسەڵاتی داوە بە حكومەت بەردەوامبێت لە خەرجییەكانی بودجەی 2023 تا كۆتاییهاتنی و دەستكردن بە بودجەی 2024 بەبێ‌ راوەستان".

ئەو ئەندامەی لیژنە دارایی وتی "حكومەت لە بودجەی 2024 بەهۆی ئەوەی بودجەی پێشووشی بەشێوەی پێویست خەرجنەكردووە، پێویستی بە قەرزنابێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان