عیراقی
خه‌زعه‌لی: عیراق پشتگیریی ده‌كرێت بۆ ده‌رچوونی له‌ژێر هه‌ژموونی دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی دژ به دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی عیراقیی شیعه داوا ده‌كات عیراق دژی ئه‌مه‌ریكا له‌رووی سیاسیی و داراییه‌وه بوه‌ستێته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی هێزه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، خواستی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمیی و ناوخۆیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له‌رووی دارایی و سیاسه‌تی نه‌ختینه و ئابوورییه‌وه خاوه‌نی سه‌روه‌ریی خۆی بێت.
ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، دوای ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌كانه‌وه دژی عیراق و عیراقییه‌كان كراوه، نابێت هێزه بیانییه‌كان له عیراق بمێننه‌وه و ئه‌وه‌ش بڕیارێكی عیراقییه و جێبه‌جێده‌كرێت و نابێت له عیراقدا بمێننه‌وه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌شڵێت: ده‌بێت حكومه‌ت پلانه‌كان له‌باره‌ی ده‌رچوونی عیراق له‌ژێر هه‌ژموونی دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ش پشتگیریی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه.