عیراقی

عیراق.. ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 100 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ روویداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 100 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ روویداوه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه‌ سه‌باره‌ت ب رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ سایتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عیراقدا بڵاویكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 2023دا نزیكه‌ی 100 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ له‌ عیراق روویداوه‌. 

راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عیراق روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی رابردوودا 70 هه‌زار ژن و مێرد جیابوونه‌ته‌وه‌، پێشتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، هه‌ر هه‌شت خوله‌ك ژن و مێردێك له‌ عیراق جیابوونه‌ته‌وه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بۆ بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌وه‌ش رۆژانه‌ 200 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ روویداوه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه‌ له‌ عیراقدا له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌، به‌جۆرێك له‌سه‌ره‌تای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه‌ 10 ساڵ دوای ئه‌و به‌رواره‌، له‌هه‌ر پێنج هاوسه‌رگیرییه‌ك، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال