عیراقی

دادگا له‌باره‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا له‌باره‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی بڕیاریدا
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی دادوه‌ریی له‌ عیراق وه‌ڵامی ئه‌و سكاڵایانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق پێشكه‌شكران.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌وأڵی عیراق، ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی دادوه‌ریی له‌ وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ پێشكه‌شكرابوون تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی تقدم، تاوتوێكران و ده‌ركه‌وت حزبی ناوبراو هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نییه‌ و بڕیاریدا به‌به‌رده‌وامبوونی له‌ كاری سیاسییدا.

له‌ماوه‌ی رابردوودا و پاش دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، هه‌ریه‌ك له‌ جه‌مال كه‌ربولی و باسم خه‌شان، سكالایان له‌سه‌ر حزبی تقدم تۆماركرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌رجی یاسایی تێدا نیه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال