عیراقی

كڕینی سوته‌مه‌نی دەکرێتە ئەلیکترۆنی

مەودا میدیا - سلێمانی |


كڕینی سوته‌مه‌نی دەکرێتە ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی عیراق رایدەگەیەنێت پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بۆ كڕینی سوته‌مه‌نی له‌ وێستگه‌كان له ئەمساڵدا دەخرێتەکار.

حسێن تالیب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی عیراق رایگەیاند "كۆمپانیاكان له‌ مانگی نیسانی ساڵی رابردووه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیان ده‌ستپێكردووه‌، لە وێستگەکانی سوتەمەنی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق تاقیکراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئەمساڵدا قۆناغ به‌قۆناغ پاره‌دانی سوته‌مه‌نی له‌ ته‌واوی عیراق بۆ ئه‌لیكترۆنی ده‌گوازرێته‌وه‌، كۆمپانیای به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییەكانیش كۆمپانیاكانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌شكردووە به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ په‌سندكراون، هەروها داواش دەکەین هاوڵاتییان کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان دروستبکەن".

روونیشیکردەوە "فرۆشتن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنییەوه‌ له‌ مانگی نیسانی ساڵی رابردوو 35 ملیۆن دیناری تۆماركردووه‌، مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو زیاتر له‌ 350 ملیۆن دیناری تۆماركردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال