عیراقی

سودانی پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ سەر بارەگایەکی سەربازی عیراقی پەیامێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت ووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ دوای كۆتایی پاساوه‌كان، بوونی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق كۆتایی پێدێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە نوێترین وتاریدا کە لە مەراسیمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێكانی پێشکەشی کرد رایگەیاند "هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسیداره‌، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ دوای كۆتایی پاساوه‌كان، بوونی هاوپه‌یمانان له‌ عیراق كۆتایی پێدێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "حكومه‌تی عیراق توانا و ئاماده‌یی بۆ بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عیراق هه‌یه‌، كه‌س ناتوانێت ده‌ستدرێژی بخاته‌ سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و ته‌نیا حكومه‌ت بۆی هه‌یه‌ یاسا به‌سه‌پێنێت".

دوێنێ پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2024 بارەگای لیوای 12ی بزووتنەوەی نوجەبا لە شەقامی فەلەستین لە بەغدا بۆردوومانکرا و بە هۆییەوە چوار کەس کوژران، هەروەها چوار کەسی تریش برینداربوون کە یەکێکیان بەرپرسی هەواڵگری نوجەبایە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال