عیراقی
بانکی ناوەندیی چەند رێگایەک دەگرێتەبەر بۆ دابەزینی بەهای دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عیراق چەند رێکارێک بۆ پاڵپشتیکردنی بەهای دینار دەگرێتەبەر و لە هەفتەی داهاتووەوە جێبەجێیان دەکات.
محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییەی راگەیاندووە "بانكی ناوەندی چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەموو بانكەكان دەكات و بەدواداچوون بۆ سكاڵاكانی كڕیاران دەكات ئەگەر بانكەكان ناچار بكرێن هەژماری كڕیارەكانیان بگۆڕن بۆ دۆلاری ئەمەریكی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم كێشەیە ئاسانە بەدواداچوون و چاودێری بكرێت و ئەو بانكانەی پابەندی ئەم بڕیارە نین بەرپرسیار دەكرێن، هەروەها ئەم بڕیارە و ئەو بڕیارانەی كە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن هەموویان لە بەرژەوەندیی پشتیوانیكردنی دیناری عیراقی و زیادكردنی متمانەیە و ئەوەی بەهێزی دینار و متمانەی خەڵك پشتڕاست دەكاتەوە ئەوەیە كە بانكی ناوەندی عیراق بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی كەرتە جۆراوجۆرەكان دواناكەون، چونكە ئێستا دارایی كەرتەكانی بازرگانی و پارەدانی ئەلیكترۆنی و گەشت و كەرتەكانی دیكە دابیندەكات".

ئەوەشی خستەڕوو "لە رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنی زیاتر دەبێت لە بواری دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی بازاڕ و پشتیوانیكردنی دیناری عیراقی و پاراستنی هێزی خۆی بەرانبەر بە دراوەكانی دیكە".
دەشڵێت "بانكی ناوەندی لە رێوشوێنە نوێیەكانیدا رێگری لە بانكەكان كردووە لە گۆڕینی ئۆتۆماتیكی هەژماری كڕیاران بە دراوی دۆلار بۆ دیناری عیراقی بەبێ رەزامەندی كڕیار و رێگە بە كڕیارەكان دەدات هەژمار بە دراوی جیاواز بكەنەوە".

س.ر