عیراقی

هەناردەکردنی نەوتی عیراق کەمدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەکردنی نەوتی عیراق کەمدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

 وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت گۆڕانکاری لە پلانی پێنج ساڵی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات هەناردەکردنی نەوت کەمدەکرێتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند "بە هەماهەنگی بەشی ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانی وەزارەتی نەوت گۆڕانکاری لە پلانی پێنج ساڵی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت دەکەین بە کەمکردنەوەی هەناردەکردن لە هەشت ملیۆن بەرمیلەوە بۆ شەش ملیۆن بەرمیلی رۆژانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕەی کەمدەکرێتەوە لە ناوخۆدا بۆ سوودی هاوڵاتییان تەرخان دەکرێت، هەروەها لە یەکەم قۆناغدا لە دوو ساڵی داهاتوودا عیراق رۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات".

وەزیری نەوتی عیراق وتویەتی "لە ساڵی رابردوودا بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی وزە و ئابووری عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی 200 ملیۆن پێ سێجا بەرزبکەنەوە بەتایبەت لە کێڵگەی غازی بەسرە".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال