عیراقی

داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا دەکرێت لە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا دەکرێت لە عیراق
مەودا میدیا-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عیراق داوادەکەن هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عیراق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بکشێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش واژۆیان کۆکردووەتەوە.

بە مەبەستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عیراق 52 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق واژۆیان کۆکردووەتەوە و یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە کردووە.

ئەو ئەندامانە لە یاداشتەکەدا داوای دانیشتنێکی نائاسایی دەکەن تاوەکو لەو دانیشتنەدا بڕیار لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بدرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024.

ئەم یاداشتەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2024 دێت کە بارەگای لیوای 12ی بزووتنەوەی نوجەبا لە شەقامی فەلەستین لە بەغدا بۆردوومانکرا و بە هۆییەوە چوار کەس کوژران، هەروەها چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان بەرپرسی هەواڵگری نوجەبایە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال