عیراقی
دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی دژ بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دادگای فیدرالیی عیراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، سکاڵاکە تایبەتە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2024 دادگای فیدراڵی تاوتوێی سکاڵایەک بکات تایبەت بە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقەوە تۆمارکراوە کە سەر بە لیژنەی داراییە و داوا دەکات کە حکومەتی ناوەند ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی بناسێنێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەندام پەرلەمانەکە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی تۆمەتبارکردووە بەوەی کە رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمەش بە بڕیارێکی نایاسایی و دەستووری دەزاندرێت.
لە 17 ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە ناردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە بۆ هەر مانگێک بری 700 ملیار دینار دیاریکرا.
س.ر