عیراقی
پێنج بازرگانى شوێنه‌وار ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له شارى كه‌ركوك پێنج بازرگانى شوێنه‌وار ده‌ستگیركراون و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌كى شوێنه‌واریش گرتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "به‌پێى ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ى كه هه‌یانبووه، هێزه‌كانیان له شارى كه‌ركوك توانیویانه پێنج بازرگانى شوێنه‌وار ده‌ستگیربكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ى شوێنه‌وار گرتووه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌مه كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكراوه "ئه‌وانه‌ى كه گیراون بازرگانى گه‌وره‌بوون و به‌نیازبوون ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بگوازنه‌وه".
شایه‌نى باسه، به‌پێى یاساكانى حكوومه‌تى عێراق، گه‌ڕان و كنه‌و پشكنین له‌ناوچه شوێنه‌واره‌كان كارێكى نایاساییه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى بازرگانى به‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌وه ده‌كه‌ن به‌پێى یاسا ده‌ستگیرده‌كرێن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك زیندانى ده‌كرێن.
ه،ع
بیروڕا



