عیراقی
ئاگر كه‌وته‌وه و 21 منداڵ برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى له‌دایكبوونى منداڵ له پارێزگاى دیوانیه كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك منداڵ برینداربوون.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "نه‌خۆشخانه‌یه‌كى له دایكبوونى له دیوانییه ئاگرى گرتووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك منداڵ برینداربوون".
هه‌ر به‌پێى هه‌واڵه‌كه "له‌و رووداوه‌دا 21 منداڵ برینداربوون، به‌ڵام هیچ منداڵێك به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه و به‌شێك له منداڵه‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شاره‌كه گواستراونه‌ته‌وه".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى ساڵى رابردوو ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى عێراق كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش گیانیان له ده‌ستدا.
ه،ع