عیراقی

كۆمیسۆنی عیراق ژمارەی ئەو تانانەی ئاشکرا کرد کە یەكلایكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمیسۆنی عیراق ژمارەی ئەو تانانەی ئاشکرا کرد کە یەكلایكردووەتەوە
مەودا میدیا-

کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی ئەو تانانەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا یەکلای کراونەتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

جومانە غەلای, وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی راگەیاند "دەستەی دادوەری كۆمیسیۆن تائێستا (80) تانەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی یەكلایكردووەتەوە".

ئاماژەشی بەوەشکرد  "دوێنێ‌ دەستەی دادوەری تانە یەكلاكراوەكانی نارد بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، كۆی ئەو تانانەی رەوانەی دەستەی دادوەری كراون گەیشتووەتە (294) تانە".

پێشتر كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندبوو "تانەكان كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نابێت و زۆرینەیان سەبارەت بە (كۆتا) و سیستمی هەژماركردنی كورسیەكانە".

رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عیراق بە رێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان 294 تانە تۆمارکران لە دەستەی دادوەری.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال