عیراقی
سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌و سیاسييه‌كى وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، سودانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ناو خاكى عێراق".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى وت "كۆبوونه‌وه‌كه گەڵ ڕێبەران و نوێنەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی سیاسی شیعەکانی عێراق، بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ده‌بێت".
بڕیاریشه سودانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێك له‌باره‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق پێشكه‌ش بكات.
شایه‌نى باسه، تاوتوێى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ناو خاكى عێراق له كاتێكدایه، عێراق رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه و بونى شتێكى له‌و شێوه‌یه كارێكى قورس ده‌بێت.
ه،ع